ئێران
-
نوێنەری ئێران بۆ کاروباری سوریا: پەیامی بەرپرسانی نوێی سوریامان پێگەیشتووە
شوبات 15, 2025 13:52نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سوریا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا و پەیامی بەرپرسانی سوریاشمان پێگەیشتووە.
-
ئێران وتاجیکستان ڕێککەوتننامەی هاوکاری گەشتیاریان مۆرکرد
شوبات 14, 2025 09:51ڕێککەوتننامەی هاوکاری گەشتیاری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران وکۆماری تاجیکستان بە ئامادەبوونی وەزیری کەلەپوری فەرهەنگی ، گەشتیاری وپیشەی دەستکردوسەرۆکی لێژنەی گەشتیاری حکومەتی تاجیکساتن مۆرکرا.
-
ئێران تاوان دانەپاڵەکانی ئەمریکای لە بارەی لوبنانی بە پڕوپوچ زانی
شوبات 14, 2025 08:48ئێران، تاوانەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لەبارەی یەمەنی بێ پایە وبنەڕەت زانی
-
پێکهێنانی لیژنەی تایبەتی گەیاندن و گواستنەوە لەنێوان ئێران و ئێراق
شوبات 13, 2025 18:00وەزیری ڕێگەوبانی ئێران و وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی ئێراق دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆژەی ڕێگەی ئاسنی شەلەمچە - بەسرەیان لێک دایەوە و لەسەر پێکهێنانی لیژنەی تایبەتی گەیاندن و گواستنەوەی نێوان دوو وڵات، ڕێککەوتن.
-
گەورەترین گرێبەستی مێژووی پیشەسازی نەوت واژۆ دەکرێت
شوبات 13, 2025 12:11کاربەڕێوەبەری وەزیری نەوت وتی: لەحەوتەکانی داهاتوو یەکێ لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژووی پیشەسازی نەوت بە بەشداری وئامادەبوونی سەرۆک کۆمار مۆردەکرێت.
-
ڕێبەری شۆڕش: دۆستان شانازی بە دەسەڵاتی بەرگری ئێرانەوە دەکەن، دوژمنانیش لێی دەترسن
شوبات 13, 2025 08:20حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی داهێنەرانە لە پێشڕەوییەکانی بەرگری، ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵی بە ڕاپەڕینێکی جەماوەری و بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی گەورە لە ژێر بۆردومانی میدیایی دوژمن ناوبرد و لە ناخی دڵەوە سوپاس و ستایشی گەلی کرد و وتی: نەتەوە یەکگرتوویی خۆیانیان هاوار کرد و شوناس و کەسایەتی و هێز و ڕاوەستاوی ئێرانییەکانی لە بەرامبەر هەڕەشەی دووبارەی دوژمندا نیشان دا.
-
جەختی عێراقچی و هاوتای تورکەمەنستانیەکەی لەسەر پشتیوانی لە گەلی فەلەستین
شوبات 12, 2025 17:20وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەڵوێستی ئێران و تورکەمنستان بۆ لاگری و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین یەکسانە وتی لە بیروڕاگۆڕینەوە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکەمنستان سەبارەت بە پرسی ئەفغانستانیش ڕاوێژگەلێکی باشمان پێکەوە بووە
-
ئاشتی و ئاسایش بە کوشت و کوشتار وەدەرنان و هەڵاواردن ناکرێ
شوبات 11, 2025 18:40مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی گەشتیاریی تاراندا جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پێوەندی و دۆستایەتی بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاشتی و ئاسایشی جیهانی و وتی: "ئاشتی و ئاسایش بە دەستدرێژی و کشتوکوشتار دابین نابێ."
-
دەنگدانەوەی ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
شوبات 11, 2025 17:50بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا نێودەوڵەتییەکاندا هەبوو.
-
حیماسە خولقاندنی خەڵکی تاران لە جێژنی 22 ڕێبەندان
شوبات 10, 2025 18:42لە حاڵێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەی گەرما لە تاران یەک پلە لە ژێر سفرەوە بوو، جەماوەرێکی بە جۆش و خرۆش لە خەڵک، بە تاک و بە بنەماڵە، لەسەر ڕێگاکانی بەرەو گۆڕەپانی ئازادی کۆبوونەوە و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشیان بەرز ڕاگرت