تورکیا
-
دیداری «چاووش ئوغلو» لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا
ئادار 24, 2021 00:24وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پەیوەندیی دوو لایەنەو گۆڕانکارییە ناوچەییەکام وتووێژی کرد.
-
قۆڵبەست کرانی ١٥٠ کەسی دیکە لە لایەنگرانی «گوێلەن» لە تورکیا
ئادار 24, 2021 04:45پۆلیسی تورکیا ١٥٠ کەس لە ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «فەتحوڵڵا گوێلەن» قۆڵبەست کرد.
-
ھەگەری ئاڵوگۆڕ لە کابینەی دەوڵەتی تورکیا
ئادار 23, 2021 21:54یاریدەری پارتی دادوگەشە ڕوودانی ئاڵوگۆڕ لە کابینەی دەوڵەتی تورکیای بە دوورەپەرێزی لێ نەکراو زانی.
-
دادگای تورکیا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ «سەلاحەدین دەمیرتاش» بڕییەوە
ئادار 23, 2021 21:22دادگای تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە،سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ «سەلاحەدین دەمیر تاش» بڕییەوە.
-
بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی گوێلەن
ئادار 23, 2021 11:49کاربەدەستانی دادەڤانی لە ئیزمیر بڕیاری ڕاپێچ کردنیان بۆ ١٨٤ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی «گوێلەن» دەرکرد.
-
ھەڵوێستی سەلاحەدین دەمیرتاش لە سەر داوای داخستنی هەدەپە
ئادار 22, 2021 16:57هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ داخستنی هەدەپە هەوڵێکی دیکەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)یە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو، لەگەڵ ئەوەشدا "ئێمە سەرجەم هەوڵەکان شکست پێدەهێنین کە لەرێگەی ستەمکاریی و بەناوی یاسا و هەڵبژاردنەوە لێمان دەکرێت".
-
ئاھەنگی نەورۆز بە ئامادەبوونی سەدان ھەزار کەس لە ئەستەموڵ و وان و ئامەد بەڕێوەچوو
ئادار 22, 2021 14:27ئاھەنگی نەورۆزی شاری ئەستەموڵ بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە مەیدانی یەنی قاپی بەڕێوەچوو. لە مەراسیمەکەدا جۆش و خرۆشێکی مەزن باڵی کشاند بەسەر گۆڕەپانەکەدا.
-
دوای گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندی،بەھای لیرەی تورکیا 17% دابەزی
ئادار 22, 2021 11:48لەماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی، بەهای لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەوەش مەترسی دروستکردوە لەسەر دەستوەردانی سیاسی لەداهاتوی کاروباری سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی لەو وڵاتەدا.
-
پۆلیسی تورکیا پهرلهمانتارێکی کوردی ھەدەپەی دهستگیر کرد
ئادار 21, 2021 14:43پۆلیسی تورکیا بهرهبهیانی ئهمڕۆ یهکشهممه عومهر فاروق چهرچلی ئۆغڵۆی ئهندامی فراکسیۆنی ھەدەپە له پهرلهمانی تورکیای دهستگیرکرد.
-
مەشقی سەربازیی ھاوبەشی تورکیا و ئەمریکا لە دەریای نێوەڕاست
ئادار 21, 2021 11:09ھێزە دەریاییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست مەشقی دەریایی ھاوبەشیان ئەنجامدا .