وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەن بە مووشەکی دەنگ بڕی فەلەستینی ٢ بنکەی زایۆنیستی “نەواتیم”یان کردە ئامانج.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە جەختکردنەوە لەسەر مەدەنیی بوونی فڕۆکەخانەی سەنعا ، ڕایگەیاند کە پەلاماری ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بۆ سەر ئەم شوێنە کاتێک ڕوویدا کە فڕۆکەیەک بە دەیان سەرنشینەوە لە حاڵی نیشتنەوەدا بوو .
میدیاسووریەکان ڕایانگەیاند کە بەدرعەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر بۆ دیدارلەگەڵ ئەحمەد شەرع بەناوبانگ بە" ئەبو محەممەد جۆلانی" فەرماندەی گروپی چەکداری "هەتەشە" وفەرماندەی ئیدارەی هەڵمەتی سەربازی سووریا ئەروات بۆ دەمیشق .
عەرەبستان ڕایگەیاند کە نێوملیارددۆلاربە حکۆمەتی پشتیوانی لێکراوی ڕیازبۆڕژاندنی پارە بە بانکی ناوەندی ودانی مووچە وخەرجەکانی تری حکومەتی پشتیوانی لێکراوی خۆی لەیەمەن یارمەتی ئەدات.
دانیشتوانی پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ هەینی بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی غەززە هاتنە سەر شەقامەکان.
ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە وتاردانێکدا ئاماژەی دایە ڕووداوەکانی ناوچە و لە سەروویانەوە ڕووداوەکانی غەززە و ئۆپەراسیۆنی پشتیوانیی یەمەن لە خۆڕاگری و گەلی فەلەستین.
دوابەدوای بنپێکرانی بێوچانی ئاگربڕ لە لایەن سوپای ڕژێمی زایۆنییەوە و بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی هاوپیوەند بە بڕیاری ئەم ڕژێمە لە سەر مانەوەی درێژخایەن لە لوبناندا،.یونیفێل لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری چوونەدەری لە لوبنان لە کاتی دیاریکراودا بوو.
ژەنەراڵی خانەنشینی سوپای ئیسراییل وتی: سوپای ئەم ڕژێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاوازتر دەبێ.
کۆمکاری عەرەب بە دەر کردنی بەیاننامەیەک کردەوەی دوژمنکارانە و بەردەوامی ئیسرائیل لە جوڵاتی داگیرکراوی شەرمەزار کرد
سوپای یەمەن رایگەیاند کە بە مووشەکی هایپێرسۆنیک هێرشی کردۆتە سەر ئامانجێکی سەر بازیی ڕژێمی زایۆنی لە تلاڤیڤ.