ڕۆژهەڵاتی ناڤین
-
تێکھەڵچوونی فەلەستینییەکان و لەشکریانی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن
شوبات 02, 2018 22:09دەیان فەلەستینی دوای بەرپاکرانی نوێژی ھەینی لە تێکھەڵچوون لەگەڵ لەشکریانی زایونی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن لە ئەنجامی ھەڵمژینی گازی فرمێسک ھێن و بەرکەوتنی گوللەی لاسیکین بریندار بوون.
-
ڕێگریی هێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەرپا کرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی دۆراز
شوبات 02, 2018 20:17هێزەکانی ئاسایشتی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە هەشتاویەکەمین حەوتەی بەردەوام دا لە بەرپا کرانی نوێژی هەینی لە ناوچەی دۆرازی بەحرەین شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای ئایینی هەڵکەوتەی ئەم وڵاتە پێشگرییان کرد.
-
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
شوبات 02, 2018 14:06فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی خۆراگرییان لە کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار.
-
وەزیری دەرەوەی قەتەر: ئێران تەنیا ڕێگای دابین کردنی دەرمان و خۆراک بۆ قەتەرە
شوبات 02, 2018 13:56وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێکخراوی "ئەمێریکەن ئیتێرپرایز" American Enterprise دا رایگەیاند: پاش ئەوەی وڵاتەکەمان لە لایەن عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیەوە کەوتە بەر بایکۆت و گەمارۆ، کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا ڕێگای ئێمە بووە بۆ دابین کردنی دەرمان و خۆراک بۆ خەڵکی قەتەر.
-
ئیدانە کرانی سەندنەوەی مافی شاروومەندایەتی و دوورخستنەوەی شاروومەندانی بەحرەینی لە وڵاتەکەیان
شوبات 02, 2018 13:52کۆمەڵی ئیسلامیی ئەلویفاقی نیشتمانیی بەحرەین، سەندنەوەی مافی شاروومەندایەتی و دوورخرانەوەی شاروومەندانی بەحرەینی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەیان لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفەوە شەرمەزار کرد.
-
ڕژیمی زایۆنی کاری ڕۆنانی دیواری سنووری لەگەڵ لوبنانی دەستپێکردەوە
شوبات 01, 2018 21:02ڕژیمی زایۆنی کە دوای وشداری کاربەدەستانی لوبنانی بۆ ماوەی ٣ حەوتە شورەی چیمەنتۆی لە سنوور لەگەڵ لوبنانی ڕاگرتبوو جارێکی تر ڕۆنانی دەستپیکردەوە .
-
کوژرانی دەیان کەس لە تێکهەڵچوونی نێوان هاوپەیمانەکانی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن
شوبات 01, 2018 20:55" کۆمیسیۆنی نیشتمانی لێکۆڵینەوە لە بارەی بنپێکردنی مافی مرۆڤ" لە یەمەن دا ڕایگەیاند لە تێکهەڵچوونیی نێوان هێزەکانی سەر بە عەرەبستان و هێزەکانی سەر بە ئیمارات لە ستانی عەدەن لە باشووری یەمەن ، ٨٧ کەس کوژراون.
-
کاردانەوەی گرووپە فەلەستینییەکان بە دانرانی ناوی هەنییە لە لیستی تیرۆریزمی ئەمریکادا
شوبات 01, 2018 13:14بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین و بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی، بڕیاری واشینگتۆن لەمەڕ تۆمار کردنی ناوی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە لیستی تیرۆریزمی بە سووکایەتی ڕاستەوخۆ بە گەلی فەلەستین زانی.
-
تەقێندرانی مووشەک بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە باکووری یەمەن
شوبات 01, 2018 13:08یەکەی موشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، بنکە و مەکۆی بەکرێگیراوانی سەر بە هێزەکانی دەسدرێژکاری سەعوودییان لە پارێزگای جەوف" (باکووری یەمەن) دایە بەرمووشەک.
-
نەتانیاهوو و دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی دژ بە ئێران لە دیداری گابرییەل
شوبات 01, 2018 13:07سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆمی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بۆ دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی خۆی سەبارەت بە بوونی ئێران لە سووریا وتی: لەبەر بوونی ئێران لە سووریا و لوبنان، پرسی ناوچەکە ئاڵۆزکاوتر بووە.