-
وەزارەتی تەندروستی: 80%ـی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرناکەوێت
نیسان 04, 2020 06:46گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ، ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر راگەیێندراوە.
-
دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران
نیسان 04, 2020 03:31وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو ئافرەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێردا راگەیاند.
-
نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى داواى بڕەپارەیەک لە حکومەت و پەرلەمانى عێراق دەکات
نیسان 03, 2020 13:25سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی نووسراوێک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات بەمەبەستی تەرخانکردنی پارەیەک بۆ کەمدەرامەتانی هەرێمی کوردستان.
-
لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان : مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە
نیسان 03, 2020 13:18لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم برگەیە دا پاراستنی سەلامەت و دابینی خۆراک، مووچە و دەرمان بۆ شارومەندان لەسەرووی ئەرکەکانی دەوڵەتەو مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانیش کەم نابیتەوە.
-
ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سنووری 200 کەسی تێپەڕاند
نیسان 03, 2020 13:13بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوایین کاژێرەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ٢٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو ناسێندراون و خەوێندراون و بەم چەشنە ژمارەی کەسانیک تووشی ڤایرووسی کۆرنا بوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان گەییشتە 201 کەس .
-
وەزارەتی تەندروستی هه ریم: سێ توشبووی دیکە دەستنیشانکرا
نیسان 03, 2020 13:10وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان ، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، دەشڵێت “ژنێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە توشبووانی ئەمڕۆن.
-
١٣ ملوێن دۆلار زیانی ڕۆژانەی ھەرێمی کوردستان لە بەر دابەزینی نرخی نەوت
نیسان 03, 2020 03:58دامەزراوەیەکی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دابەزینی نرخی جیھانیی نەوت لە ڕۆژێکدا ١٣ ملوێن دۆلار زیانی بۆ ئابووریی ھەرێمی کوردستان لێ کەوتووەتەوە.
-
وەزارەتى تەندروستى ١٢ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سلێمانى راگەیاند
نیسان 02, 2020 12:01وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ١٢ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سلێمانى راگەیاند.
-
بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراق لە بازاڕەکانى هەرێم ژمارەیەکى نوێ تۆمار دەکات
نیسان 02, 2020 11:51بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بووە بە ١٢٧ هەزار دینار.
-
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا دەستکارى مووچەى فەرمانبەران نەکات
نیسان 02, 2020 11:50ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداربوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە.