-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
ئادار 03, 2020 10:10ئەمڕۆ سێشەممە 2020/3/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئیداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش .
-
کاردانەوەی راوێژکاری بارزانی بە پاشگەزبوونەوەی عەلاوی لە پێکهێنانی کابینەی عێراق
ئادار 02, 2020 07:59راوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، کاردانەوەی پێشاندا بە پاشگەزبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی پێکهاتنی کابینە لە سەرۆک وەزیریی و لێدوانەکانی لەبارەی زەخت وگوشارەکانی بەردەم.
-
پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر پەرەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوریەکان لەگەڵ ئۆردۆن
ئادار 02, 2020 07:34سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پاش دیدار لەگەڵ شای ئۆردۆن، جەختی کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە ئابوریی وبازرگانیەکانی نێوان هەرێم وئۆردۆن.
-
سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێران
شوبات 29, 2020 14:48له‌میانەی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، سکرتێرو جێگر‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌ڵبژێران.
-
پێنتاگۆن پارەی پێشمەرگەو هەسەدە کەم دەکاتەوە
شوبات 29, 2020 12:16لە رەشنووسی پڕۆژەی بودجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2021 کە ئەم مانگە دەرچووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەمکردووەتەوە.
-
وریایی دان دەدرێت لەمەڕ داگیرکردنەوەى قەزاى شەنگال
شوبات 29, 2020 12:11بەرپرسێکی خۆجێی لە ناوچەی شەنگالی عێراق وتی: ئەگەری داگیرکرانەوەی ئەو ناوچەیە لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش لەئارادایە.
-
کۆبوونەوەی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە
شوبات 29, 2020 12:10ئەندامێکی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو لیژنە لەمیانەی کۆبوونەوەیەک سەرۆک و جێگر‌و سکرتێری لیژنەی سەرۆکایەتی بەهۆی دەنگ وەرگرتن هەڵدەبژێرێ.
-
کۆبوونەوەی پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی عەلاوی دواکەوت
شوبات 29, 2020 04:57سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی دواکەوتنی یەک ڕۆژەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات بۆ پێدانی دەنگی متمانە بە کابینەی پێشنیارکراوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەم وڵاتە .
-
هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه لە هەرێم ئاشکرا ده‌کرێت
شوبات 29, 2020 04:56ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌غداوه و نه‌گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و مووچه‌یه ئیتڵاق بووه و هۆکاری ته‌کنیکی بوونه‌ته هۆی دواخستنی.
-
په‌رله‌مانی کوردستان بۆ خۆپارێزی له کۆرۆنا ده‌وامی کارمه‌نده‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه
شوبات 28, 2020 04:51په‌رله‌مانی کوردستان دو کاتژمێر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌نده‌کانی وه‌ک خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا که‌م ده‌کاته‌وه،جێگری سه‌رۆکی دیوانی په‌رله‌مانیش رایگه‌یاند، په‌نجه‌مۆری فه‌رمانبه‌رانیش لابراوه.