ئاب 21, 2020 17:09 Asia/Tehran
  • هاوسەرۆکی پێشوی پاتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە پێشنیاری ڕێککەوتن دەکات

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پاتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ئێستادا لە زینداندایە بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕەوشتە قەیراناوییەی ئێستای وڵاتەکەی پێشنیاری ڕێککەوتن داەکات.

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوی پاتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە توییتێردا لە دوو لاپەڕە پێشنیارەکەی خۆی نوسیوە و تێیدا خاڵەکانی پێشنیارەکە و ئامانجەکانی رونکردوەتەوەو راشیگەیاندوە هەڵەیە وا بیربکەنەوە دەسەڵاتی ئاکپارتی "پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی «رەجەب تەییب ئەردوغان»ی سەرۆکی تورکیا لەخۆیەوە کۆتایی پێدێت یاخود زیانمەند دەبێت.

ناوبراو راشیگەیاندوە، لەکاتێکدا ئاکپارتی شکستبهێنێت، زۆر گرنگە ئۆپۆزسیۆن بزانێت چی گرنگە، بۆیە پێویستە رێککەوتنێکی دیموکراسی ئەنجامبدرێت و لە رێککەوتنەکەشدا هیچ لایەن و حزبێک فەرامۆش نەکرێت.

دەمیرتاش لە پێنج خاڵدا بابەتەکانی پێشنیاری رێککەوتنەکەی خستوەتەڕو، کە تێیاندا داوای نوسینەوەی دەستورێکی هاوچەرخ و گونجاو لەگەڵ رای گشتی، لەگەڵ سیستمێکی پەرلەمانیی ھێزمەندو سەرکەوتوو کراوە.

لە پێشنیارەکاندا هاتووە، پێویستە هەمو جۆرەکانی توندوتیژی کۆتایی پێبهێندرێت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دامەزرێت، لایەنی دادوەریش بێلایەن بێت، داواشیکردوە ڕێ لە زیادەڕەوی، بەرتیل و بێ پلانی بگیرێت و رێکاری گونجاو دژیان بگیرێتەبەر.

لە خاڵەکانی شەشەم و حەوتەمدا ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە سیستمێکی دادپەرورانە لە وەرگرتنی باج و سەرانەدا هەبێت و ئازادیی میدیا و دامەزراوەکان پارێزگارییان لێبکرێت.

لە خاڵەکانی کۆتاییشدا باسی لەوەکردوە، پێشنیاردەکات توندوتیژییەکانی دژ بە ئافرەتان و نایەکسانییەکانیان لە رەخساندنی هەل و مافەکانیاندا کۆتابهێندرێت و لە دامودەزگا فەرمییەکاندا حزبایەتی پێشچاونەخرێت

لە بارەی ئامانجەکانیشەوە دەمیرتاش نوسیویەتی، دەکرێت لەو رێگایەوە بێ جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی و نەتەوەیی سیستمێکی دیموکراسی و پێکەوەیی بنیادبنرێت و لەو دامەزراوانەدا کە گەندەڵی هەیە، بنیادنانەوە هەبێت.

دەمیرتاش جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هاوکات بە شێوەیەکی ئاشتیانە سیاسەتی دەرەوەیی وڵاتەکەی بنیاد بنرێتەوە بەدور لە سیستمێکی میلیتاری سەربازی .

سەرپەیڤ