بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی ئەحیای یەکەم شەو لە شەوە پیرۆزەکانی قەدر لە ئێرانی ئیسلامی دا
ڕێ و ڕەسمی ئەحیای یەکەم شەو لە شەوە پڕفەزیلەت و پیرۆزەکانی قەدر بە بەشداریی شکۆمەندی جەماوەری بڕواداری ئێرانی ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران، ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و لێکدابڕانی کۆمەڵایەتی بەڕێوە چوو.
ئەویندارانی ئیمامەت و ویلایەت، شەوی چوارشەممە، لە شەوی نۆزدەھەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە مزگەوت، تەکیە، حسەینیە، گڵکۆ پیرۆزەکان و شوێنە ئایینییەکانی دیکەی سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی، خڕ بوونەوەو دەستیان کرد بە خوێندنەوەی قورئان ھەتا کاتی پارشێوان و بە وتنی «ئەلغەوس، ئەلغەوس» و دۆعای جەوشەنی کەبیرو بە زماندا ھێنانی ناوەبەرزەکانی ئیلاھی شەویان دایە دەم کازیوەی بەیانی.
مەدیحەبێژانی ماڵباتی پێغەمبەری سەردار(ص)یش لە شینی مەولای بڕواداران ئیمامی علی(ع) دەستیان کرد بە نەوحە بێژی و مەدیحە خوێندن.
شەوەکانی نۆزدەو بیست و یەک و بیست و سێی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، شەوەکانی قەدرن و موسڵمانان بە شەونخونی، قورئان بەسەرەوە گرتن، نیایش و خوێندنی دۆعای جەوشەنی کەبیر لە گەڵ خودای خۆیاندا ڕازونیاز دەکەن.
شەوی قەدر، شەوێکە کە لە تەواوی ساڵ دا شەوێک نییە لەڕووی فەزیلەتەوە بیگاتێ و کردار لەو شەوەدا ھاوتای کرداری ھەزار مانگەو نیای دا چارەنووسی ساڵێکی مرۆڤ دەنووسرێت.
بەرەبەیانی نۆزدەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، «ئیبنی مولجەمی مورادی» لە دەستەی خەواریج و لادەران، لە کاتێکدا کە ئیمامی عەلی(ع) ئیمامی یەکەمی موسڵمانانی جیھان خەریکی خوێندنی نوێژی بەیانی بوو، ھێرشی کردە سەری و بە شمشێرە ژاراوییەکەی زەبرێکی قورسی لە سەری موبارەکی وەشاند.
ئیمانی عەلی(ع) لەپاش ئەو زەبرەی وێی کەوت، لە ماڵ دا کەوتەجێگاو پاش دوو ڕۆژ واتە بیست و یەکەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز شەھید بوو.
کەناڵی ئاسمانیی سەحەر ئاواتەخوازە تاعەت و عیبادەتی ھەموو موسڵمانان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە تایبەت لە شەوەکانی قەدردا لە دەرگانەی خوداوەندی تاقانە قەبووڵ ببێت.