سەرۆک کۆمار: دوورگە سیانەکان بەشی جیانەکراوەی ئێرانن
سەرۆک کۆمار بە پێداگری لەسەر پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی ئێران و دوورگە سیانەکان وەک بەشی جیانەکراوە لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: یەکپارچەیی خاک بەردەوام جێی بایەخ و پێداگری بووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و بێتوو وڵاتێک بیهەوێ ملهوڕی بکات ئێران وەڵامی گورچکبڕی دەداتەوە.
سەید ئیبراهیم ڕەیسی لە ئاپۆڕەی خەڵکی بەندەرعەباسدا وتیشی: بوونی ئەمریکاییەکان و بیانییەکان مەترسییە لە سەر ناوچەکە و کۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویە لە هەموو جێگایەکی ئەم ناوچەدا ئارامی و ئەهوەنی دابمەزرێنێ و بوونی ئێران لە ناوچە و دەریای عومان ئاسایشچێکەرە و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لەو مەسەلە گرینگە ئاگادارن و ئێمە بەردەوام پێداگریمان کردووە لە سەر پێویستیی پارێزرانی یەکپارچەیی خاکی خۆمان و هەرگیزای هەرگیز دوورگە سیانەکان لە ئێران جیا نابنەوە.
سەید ئیبراهیم ڕەیسی هەروەها پێی داگرت؛ ئەگەر وڵاتێک بیهەوێ ملهوڕی بکات ئێران لێبڕاوانە وەڵامی دەداتەوە، بەجاران وتوومانە کە ئێمە دەسپێکەری هیچ شەڕێک نابین، بەڵام بێتوو وڵاتێک بیهەوێ سەرەڕۆیی و ملهوڕی بکات کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامێکی گورچکبڕی دەداتەوە و ئەو کەسانەی لە جیهاندا قسەی دیکەیان کردووە و قەڵەمیان بە لەونێکی دیکە هێناوەتە سەر کاغەز، دەبێ ئەوەی وتوویانە و نووسیویانە قەرەبووی بکەنەوە و هەڵبەت دوژمنان دەبێ بزانن بەڵگە بتەو و جێبڕواکان، پێشینە و مێژوو بە گشتی، بەردەوام دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر ئەم دوورگانە پشتڕاست دەکەنەوە.