شوبات 04, 2024 10:30 Asia/Tehran

لە پێشانگای تواناکانی ئەرتەشی ئێران پەردەلادرا لە توانای ئەرتەش بۆنمونە، دانانی سیستەمی مووشەکیی"قەدری٢٩" بەبڕی١٥٠کیلۆمەتر لەسەر کۆپتەرەکانی ئەرتەش.

لەو پێشانگا سەربازییە هەروەها چەند سیستەمێکی تازەو مۆدێڕنی ئەرتەشی ئێران و مووشەکی جۆراوجۆری کروز، چەشنی جۆراجۆری درۆنی ناسکردن، ئۆتۆمبیلی سەربازیی "کیان"، پێشان درا.

مووشەکی قەدر، یەکێ لەو مووشەکانە بوو کە لە پێشانگای سەربازیی ئەرتەشی ئێران پێشاندرا و ئەو سیستەمە مووشەکییە بەبڕی١٥٠کیلۆمەتر، تەیارکراو بە چوار کیلۆگرام کڵاڤۆکی جەنگییە کە لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆکوژیی و ناسکردندا بەکار دێت.

ئەو سیستەمە مووشەکییە، پتانسێلی دانران لەسەر چەشنی جۆراوجۆری کۆپتەرەکانی هەیەو تەواو خۆماڵییەو لەلایەن پسپۆرانی بلیمەتی پیشەسازیی ناوخۆی ئێران، دیزاین کراوەو بەرهەم هێنراوە. هەروەها چەندین سیستەمی تەواو مۆدێڕنیش کە لەلایەن کارناسان و شارەزایانی سەربازیی ئێرانەوە، دیزاین و چێکراون لەو پێشانگا سەربازییە، پێشان دران و خرانەبەر چاوی سەردانیکەران.

سەرپەیڤ