باقری: کارەکەی کەنەدا دیاریە بۆ تیرۆریزم و دوژمنانی ئاشتی
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کارەکەی کەنەدای بەئاراستەی بە تیرۆریستی پێناسەکردنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پێشێلی بنەماو ڕێوشوێنەکانی مافیاسای نێودەوڵەتی و دیاریەکی سووک و بێ نرخ زانی بە تیرۆریست و دوژمنانی دیکەی ئاشتی و سەقامی ناوچەیی.
حکومەتی کەنەدا کە خۆی بە پاڵپشتێکی سەرەکی گروپگەلی رەشەکوژو پەناگەی ئەوان دەزانێ ڕۆژی چوارشەمی رابردوو ١٩ی مانگی ژوئەن لە هەنگاوێکی دوژمنکارانەو پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەیەکان ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی خستە نێو لیستی بەنێو تیرۆریستیەوە.
عەلی ناقری کەنی سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد ئەو کارەی کەنەدا لە بە تیرۆریستی پێناسەکردنی سپای پاسداران وەک بەشی جیانەکراوەی هێزی فەرمی سەربازی کۆماری ئیسلامی کە ڕۆڵێکی ىێ وێنەی گێڕاوەو دەگێڕێ لەپێناو بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی و سەروەری خاک ئێران و پارێزگاری لە ئاسایس و سەقام لە ناوچەو بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆریزمی داعشی جموجووڵێکی نەگبەتانەو پێشێلکاری بنەماو ڕێوشووێنە کانی مافیاسای نێودەوڵەتی و دیاریەکی سووک و بێ نرخ بە تیرۆریست و دوژمنانی دیکەی ئاشتی و سەقامی ناوچەیی زانی.
باقری کەنی وتی: بەرپرسایەتی لێکەوتەو دەرەنجامی ئەو کارە نابەرپرسیارانەو هاندەرانەی کەنەدا بەئەستۆی حکومەتی ئەو وڵاتەیەو وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دوێنێ باڵوێزی ئیتالیا لە تارانی وەک پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەو وڵاتە لە ئێران بانگهێشت کردو ناڕەزایەتی توندی خۆی بەدژی ئەو کارە نایاساییەی کەنەدا پێڕاگەیاند.