باقری: بەرپرسایەتی قەیرانێکی دیکە لە ناوچەدا، ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی لایەنگرانی رۆژاوایی رژێمی زایۆنییە
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرپرسایەتی قەیرانێکی دیکە لە ناوچەدا ڕاستەوخۆ لەئەستۆی لاگرانی رۆژاوایی رژێمی زایۆنییە.
"عەلی باقری" لە پەیامێک لە تۆڕی ئیکسدا وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵات و هەروەها سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری باڵای یەکێتی ئوروپا لە سیاسەتی دەرەوەیی و کاروباری ئاسایشیی نووسی: بەبۆچوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شوێنهاتی کارەساتباری بەرفراوانی شیمانەیی گرژیی و تێکهەڵچوون و شەر لەناوچەدا دەگەڕێتەوە بۆ هەڵس و کەوتی نابەرپرسانەی ئەمریکاو داکۆکیکەرانی رۆژاوایی زایۆنییەکان.
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەکاردانەوە بە هەڕەشەو گوڕەشەی رژیمی زایۆنی بۆ هێرشکردنەسەر لوبنان، وشداریی دا، پەلاماری بەربڵاوی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان، دەگۆڕدرێ بۆ شەڕێکی تۆکمەوتەواو و بێتوو وەها شەڕێک ڕووبدات، هەموو بژارەکان لەوان، هاوبەشیی تەواوی هەموو بەرەکانی خۆڕاگری لە شەڕدا، لەسەر مێز دەبێ.