ته‌مووز 02, 2024 10:07 Asia/Tehran

سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پرسی پەیوەندی دوولایەنەو دواین ڕوداوو گۆڕانکاریەکان سەبارەت بە دڕندەکاری زایۆنیستەکان بەدژی گەلی فەلەستین وتووێژو ڕاوێژی کرد.

عەلی باقری وێڕای ڕێزو سپاس لە بەشداری شاندی تورکیایی لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامئی کۆگەی وتووێژی هاریکاری ئاسیایی لە تاران پێداگریشذی کرد لەسەر کەڵک وەرگرتنی بەردەوام لەسەر لێهاتوویەکانی ڕیکخراوی هاریکاری ئابووری هەشتی وڵاتی ڕوەو پەرەی دی هەشت و ڕێکخراوی ئیکۆ و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەئامانجی بەرەو پێشبردنی ئامانجی وڵاتانی سەربەخۆو ناوچەکە.

سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەی بە دڕندەکاری ڕژیمی داگیرکەری قودس لە غەزە وتیشی هەڕیشەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە لوبنان بەردەوامکردنی دڕندەکاریەکانیەتی بەدژی خەڵکی غەزەو نیشاندەریی خوی دڕندانەی ئەو ڕژیمەیە.

لەهەمان کات دا وتیشی کە خۆڕاگری لوبنان " لە ئامادەباشی تەواو دایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنیست و هەربۆیە بێتوو زایۆنیستەکان سەرەڕۆیی بکەن تووشێ تێچوویەکی زۆر دەبن.

ناوبراو بە ڕآشکاوی وتی بەهەمان شێوە کە لەدوای نۆ مانگ زایۆنیستەکان بێ دەسەڵاتن لە گەڕاندنەوەی دۆخەکە بۆ بەر لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبر، پێویستە بزانن کە هەرچەشنە هەڵەیەکی نوێیان لە لوبنان دۆخێکی نوێ لە ناوچەکەو ئەویش بەزیانی زایۆنیستەکان دابین دەکا کە بە قەڵاچۆو دڕندەکارییش تێکشکانە ستراتیژەکەیان بۆ قەرەبوو نابێتەوە.

سەرپەیڤ