ئێران
-
پێداگریی عێراقچی و لاڤرۆف لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێران و ڕووسیا
تشرینی دووهم 12, 2025 15:26وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوشانە ڕووسەکەی سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی تاران و مۆسکۆ و هەروەها لەبارەی پرسە ناوچەییەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی ئەتۆمی، وتووێژی کرد.
-
باڵوێزی ئێران پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد
تشرینی دووهم 12, 2025 18:26باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق، وتی کە ئەو هەڵبژاردنە، هەنگاوێکی گرینگ و خاڵێکی وەرچەرخانی دیکەیە لە ئاراستەی بەهێزکرانی دیموکراسی و شێوازی پەرەپێدان و سەقام لەو وڵاتەدا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران :ڕۆژئاوا چارەیەکی جگە لە قەبووڵ کردنی ئێران وەک جەمسەری زانستیی لە بواری پیشەسازی ناڤۆکیدا نیە
تشرینی دووهم 10, 2025 22:10وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : پیشەسازیی ناڤۆکیی ئێران ئێستاکە بووەتە پیشەسازییەکی زۆر گەورە و لە بوارەکانی تریشدا بە خێرایی بەرەوپێش دەچێت .
-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران : پەیامێکمان بە ئەمریکا نەداوە
تشرینی دووهم 10, 2025 21:10سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : پەیامێک بە ئەمریکا نەدراوە بەڵام ئێرانییەکان بەردەوام بە دوای هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانن
-
عێراقچی: لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە
تشرینی دووهم 09, 2025 20:35وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە "لەئێستادا کاتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا نییە" گوتی ئەگەر ئەمریکییەکان بێنەسەر ئەوەکە دانووستانێکی یەکسان و بەرابەر هەبێ لەوانەیە ئێمەش بڕیارێکی دیکە بدەین.
-
قالیباف: ئەمڕۆکە پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە
تشرینی دووهم 07, 2025 17:33سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ئیسلامی هەیە.
-
ئەمیر سەیاری: شکۆی درۆینەی ئەمریکامان ڕووخاند، ڕژێمی زایۆنی لە هەمبەر ئێمەدا هیچ نییە
تشرینی دووهم 04, 2025 22:48جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێپێوانی سێزدەی خەزەڵوەردا وتی: شۆڕشی ئیسلامی شان و شکۆی درۆینەی ئەمریکای ڕووخاند، ڕژێمی زایۆنی توانای ڕاوەستان بەرامبەر بە ئێرانی نییە.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش: ناکۆکیی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، زاتییە نەک تاکتیکی
تشرینی دووهم 03, 2025 22:58ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، ناکۆکی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکای بە ناکۆکییەکی زاتی وەسف کرد و فەرمووی: داواکاریی ئەمریکییەکان بۆ هاوکاریی لەگەڵ ئێران نەک لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵکوو لە ساڵانی دواتردا، دەکرێ لێک بدرێتەوە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران :لە هیچ دانوستانێکدا بڕیار نیە چاوپۆشی لە مافی ڕەوای خۆمان بکەین
تشرینی دووهم 03, 2025 19:38وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی : ماف و بەرژوەندی نەتەوەی ئێران دەبێ ڕێزی لێی بگیردرێت و لایەنەکانی بەرانبەر قەبووڵ بکەن ئێران لە هیچ دانوستانێکدا بڕیار نییە یەک لایەنە چاو پۆشی لە مافی خۆی بکات .
-
پزشکیان: ویست و خواستی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازیی ئەتۆمییە
تشرینی دووهم 02, 2025 20:15مەسعوود پزیشکیان بە ئامادەبوون لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێراندا سەردانی پێشانگای دوایین دەستکەوتە نوێیەکانی زانستوەرانی پیشەسازیی ئەتۆمیی کرد، لە گۆڕەپانی تەندروستی، پزیشکی و بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانەکان و وتیشی: "ئاوات و نیازی ئێمە لەسەر پەرەپێدانی ئەم پیشەسازییە لە ڕاستیدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسوودەیی وڵاتەکەمانە، نەک بەرهەمهێنانی چەک.