ته‌مووز 29, 2016 13:15 Asia/Tehran
  • 300 دیپڵۆماتی دیکەی تورکیا لە کار دەرکران

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند زیاتر لە 300 دیپڵۆماتی دیکەی تورکیا لە درێژەی پاکسازییەکان دا لە کار دەرکران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران ئیسنا مەولود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە دەرکرانی 88 دیپڵۆمات لەوان دوو باڵوێز لە درێژەی گۆڕانکارییەکانی پاش کودەتاکەی ئەم دوایە ڕایگەیاند، ژماری  ئەو دیپڵۆماتانەی لە ڕۆژانی داهاتوو دا بە درێژەی بەدواداچوونەکان لە کار دەر دەکرێن دەگاتە زیاتر لە 300 کەس.ناوبراو هەروەها وتیشی فەرمانبەرێکی کونسولخانەی تورکیا لە غازانی روسیا  لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لە بابەت ئەنجامدەرانی کودەتا، بۆ ژاپۆن هەڵاتوە، کودەتایەک کە بەرپرسانی دەوڵەت تاوانەکەی دەخەنە ئەستۆی فەتحوڵڵا گولەن ڕەخنەگری دەوڵەت و تورکیا.

مەولود چاوش ئۆغڵو هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکی جیا دا ڕایگەیاند باڵوێزە دەرکراوەکان گورکان بالیک و توناکای بابالی بوونە.

بالیک ماوەی چەند ساڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا بووە و بابالیش باڵوێزی پێشووی  ئانکارا لە کانادایە کە 26 ژوئیە لە پاڵ دیپڵۆماتە باڵاکانی ئەو وڵاتە  شنتورک ئوزون و عەلی فیدینک لە پۆستەکانی خۆیان دەر کران.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی قسەکانی دا وتی: زۆربەی ئەو کاربەدەستانە لەگەڵ گولەن لە پەیوەندی دابوون و بێجگە لەوەش شیاوی بەڕێوەبردنی ئەو پۆستانە نین.