سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب: تورکیا خۆی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی دا ھەڵدەقورتێنێ
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی چوارشەممە تورکیای بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی سووریاو لیبی و عێراق تۆمەتبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەحمەد ئەبوغەیت» لە وتووێژێکدا لەگەڵ «شەرقولئەوسەت» وێڕای تۆمەتبار کردنی تورکیا بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی سووریاو لیبی و عێراق، وتیشی: ئانکارا بە تەماح کردنی لە سامانی وڵاتانی عەرەبی ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەو وڵاتانەی تێکداوە.
«ئەبو غەیت» وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوو سیاسەتەکانی تورکیا بە ڕاشکاوی وتی: ھەڵس و کەوتی ئانکارا دەست درێژکاری و ھێرش کردنەسەر ئاسایشتی وڵاتانی عەرەبی دێتە ئەژمار.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە درێژەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کەس حەز بە دووپات بوونەوەی سیناریۆی سووریا لە لیبی دا ناکات، وتیشی: کۆمەکاری عەرەب بە تەواوی پابەندی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتی لیبی و یەکگرتوویی خاکی ئەو وڵاتەیە.
«ئەبوغەیت» وتیشی: کۆمکاری عەرەب قەت ئەوەی پێ قەبوڵ ناکرێت کە ڕەوشتی لیبی ببێتە ھەڕەشەبەک بۆ سەر ئاسایشت و سەقامی وڵاتانی عەرەبیی دراوسێی ئەو وڵاتە لەوانە میسرو ئەلجەزایەرو تونس.
تورکیا لەم دواییەدا بە شێوەیەکی مکوڕانە خۆی بە دۆسیەی لیبیییەوە تێوە گلاندووە.