زەریف گەییشتە ئەستەمۆڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتە ناوچەییەکەی گەییشتە ئەستەمۆڵ.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە بەدەم گەییشتنی بە ئەستەمۆڵ لە نێو کۆڕی پەیامنێران ڕایگەیاند: پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ تورکیا گەاێک گرینگە و ڕاوێژو ھاوبیروڕایی لەگەڵ تورکیا لە بواری دوو لایەنە و چەند لایەنەو ناوچەییە ھەستیارییەکی تایبەتیی ھەیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی پێکھێنانی بواری ئاشتییەکی پاوەجۆ لە قەوقاز لە ڕێگای ھاوکاریی ناوچەییەوە وتیشی: لە گەشتەکەم بۆ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیاو ڕووسیا و گورجستان ئەم بابەتەم بە وردی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو مڵاتانە شی کردووەتەوەو لەو دیدارانەش کە لەگەڵ برایانی تورکیادا دەمبێ پێ و شوێنی ھەمان بابەت دەگرم ھەتا بەستێنی ھاوکاری ، بە تایبەت لە بواری ترانزیت و گواستنەوە بەتایبەت دوای کێشەی قەرەباغ ، خۆش بکرێت.