جەختی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا
وەزیری دەرەوەی تورکیا، داوای پەرە پێ دانی پەیوەندیی دوو قۆڵی لەگەڵ ئێرانی کرد لە بواری جۆربەجۆر لەوانە ئابووری و سیاسی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، «مەلوود چاووش ئوغلو» ئەمڕۆ ھەینی دوای دیداری لەگەڵ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ئەستەمۆڵ لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، دەبێ زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتیشی: لە دژوارترین کات و ساتیش دا ھەردووک وڵاتی ئێران و تورکیا لە تەنیشتی یەکدا بوونە.
«چاووش ئوغلو» وێڕای پشتگری کردن لە ڕێککەوتنی بەرجام، لە سەر ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی ئێران پێی داگرت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھەروەھا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکەی تورکیاو ئێران و ڕووسیا لە درێژەی ڕێککەوتنەکەی ئاستانەی کازاخستان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە تاراندا بەڕێوە دەچێت.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە پرێس کۆنفرانسەکەدا پێی داگرت: بەستێنی ھۆز بەربڵاو بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لە نێوان ئێران و تورکیا لە بواری جۆربەجۆردا خۆش کراوە.