زەریف لەگەڵ ئەردوغان دیدارو وتووێژی کرد
کانونی دوھەم 29, 2021 20:00 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیدارو وتوێژی کرد
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆزی ھەینی لە پێنجەمین وێسگەی گەشتە ناوچەییەکەی سەردانی «ئەستەمۆڵ»ی کردو لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دیدارو وتوێژی کرد.
زەریف و ئەردوغان لە دیدارەکەدا لە بارەی بابەتگەلی دوو لایەنە، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پرسەنێونەتەوەییەکان وتووێژی کردو بیروڕای گۆڕییەوە.
«موحەممەد جەواد زەریف» لە درێژەی گەشتە ناوچەییەکەی بۆ وڵاتانی دەڤەری قەوقاز ئەمڕۆ لە ئەستەمۆڵ لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا دیدارووتوێژی کرد.
بەرلەمە زەریف سەردانی کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیا، ڕووسیاو گورجستانیشی کرد بوو