کانونی یه‌که‌م 23, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: سەرەڕای جیاوازیی بیروڕامان لە سەر کێشەی فەلەستین پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئیسرائیل دا ھەیە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەیەکدا لە نێو کۆمەڵێک لە مالومەکانی جولەکە جەختی لەوە کردەوە کە، سەرەڕای جیاوازیی بیروڕامان لە سەر کێشەی فەلەستین پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئیسرائیل دا ھەیە.

«رەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین هەوڵی چەسپاندنی ئاشتی بدەن، لەسەر ئەو بنەمایەش باوەڕی وایە کە دەتوانرێت لە قودس چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە رەچاوی خواستی هەموو پێکهاتەکانی تێدا بکرێت.

ئەردوغان کە لە کۆبونەوەیەک دا لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانیی مالومەکانی جولەکە لە وڵاتانی ئیسلامی قسەی دەکرد وتیشی: ئانکارا گرژی و پێکدادان لەقودس و ناوچەکە بەچارەسەر نازانێت، بەڵکو باوەڕی وایە دەبێت چارەسەرێک بدۆزرێتەوە کە رەچاوی خواستی هەموو پێکهاتەکانی تێدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە حکومەتی ئیسرائیل کردووە هەوڵی بەدیهێنانی ئاشتی بدات کە ببێتەهەوێنی ئاشتی بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناڤین

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە چارەسەریی کێشەی قودس دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، لەبارەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ڕژێمی زایونیش دا وتی: بەگرنگی دەزانین پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک حکومەتەکە لەئاستێکی باشدا بێت، بۆیە سەرەڕای بوونی جیاوازیی بیروڕا لەسەر کێشەی فەڵەستین، بەڵام پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل گەشەی کردووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدا باسی پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دەکات و پەرۆشی ئاسایشتی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیە کە لە بەرواری ٣١ مه ٢٠١٠ دا ھێرشی لەشکریانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەشتیی ماوی مەڕمەڕەی تورکیا کە ھەڵگری یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بوو بۆ جەماوەری گەمارۆدراوی غەززە، کوژرانی دەکەس لە شارمەندانی تورکیای لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ