پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە عێراق و سوریا
تورکیا سەرباری داخوازەکەی عەبدوڵڵا ئەوجەلان بەردەوامە لە پەلامارەکانی بۆ سەر پەکەکە لە عێراق و سوریادا.
وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی یەک هەفتە پاش داخوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیی پەکەکە سەبارەت بە چەکدانان، ٢٦ چەکداری کوردی لە عێراق و سوریا کوشتووە. ئۆجالان هەفتەی ڕابردوو داوای لە پەکەکە کرد تا چەکی خۆی دانێت و هەڵوەشێتەوە.
ئەم گرووپە ملیشیایەیش ڕۆژی شەممە خێرا ئاگربڕی ڕاگەیاند. زەکی ئاکتوورک وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا وتی: هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە پێناو پاراستنی وڵات و ئاسایشی خەڵک بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانی پشکنین و گەڕانی خۆیان لە ناوچەکەدا. وتەبیژی وەزارەتی بەرەڤانی تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئانکارا بە ویست و ورەیەکی بتەو خەباتی دژ بە تیرۆر درێژە پێ دەدا تا ئەو کاتەی تەنیا یەک تیرۆریستیش نەمێنێ، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی پەکەکە لە عێراق و سوریا تەواو بێهێز کراون.
پەکەکەش ڕایگەیاندووە بە پێی داخوازی ئۆجەلان ئامادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیە، بەڵام دەبێ ڕەوشی ئاسایشی پێویست دابین بکرێ. ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیایش ڕۆژی شەمە ڕایگەیاندووە کە بێتوو پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە ڕابگێردرێت یان بەڵێنە دراوەکان جێبەجێ نەکرێن، تورکیا بەردەوام دەبێ لە ئۆپراسیۆنەکانی خۆی دژ بەم گرووپە.