موقتەداسەدر: حکومەتی نیجرییا حکومەتێکی داعشییە
ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە بەداعشی وەسف کردنی کاربەدەستانی نیجرییا، داوای خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئێراقی کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پەلاماری هێزی نیجریا بۆسەر ماڵی ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق، حکومەتی نیجریای بە داعشی وەسف کرد و داوای خۆپیشاندانی لە ئێراق کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر گیرانی شێخ زەکزاکی.
ماڵپەڕی شەفەق نیووز نووسی ڕێبەری ڕەوتی سەدر خوازیاری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی کرد بۆ نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پەلامار کردنەسەر ڕێبەری شیعەکانی نیجرییا و کوشتنی ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەم وڵاتە .
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ژومارێکی کەم لە میدیاکان باسی پەلاماری سەربازی سوپای نیجرییا بۆسەر ماڵی ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتەیان کرد .
هێزی سوپای نیجرییا لە هەوڵدان بۆ گرتنی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی ڕێبەری شیعەکانی ئەم وڵاتە پەلاماریان کردەسەر ماڵەکەی لە ناوچەی گیلسوی شاری زاریا.