چین: بەرجام دەستهاتی بەرچاوی هەبووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام دەستهاتێکی مێژوییە کە کومەڵگەی نێودەوڵەتی بە دەستی هێناوە و تائێستا ئەنجامی شیاویشی لێکەوتوەتەوە .
هوا چونینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی لە پیکەن بە ئاماژەدان بەمەی کاتی پشت ڕاست کردنی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە نیزیکە وتی : ئەم ڕێککەوتنە دەستهاتی باشی هەبووە .
ناوبراو وتی کە چین بە جاران هەڵوێستی خۆی لەڕێگەی جۆربەجۆر و بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەکانی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەرجام ڕاگەیاندووە و لەسەر پێبەند بوون بەو ڕێککەوتنە پێداگری کردووە .
ئەم کاربەدەستە چینییە وتیشی کە وڵاتانی جۆربەجۆر دوای وتووێژی درێژخایەن لەم بارەوە ڕێککەوتوون و ئەنجامی ئەرێنی و شیاوی لێکەوتوەتەوە .
هوا چونینگ ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێنج و یەک لەگەڵ ئێرانی بۆ گشت ناوچە و جیهان بە گرینگ وەسف کرد و وتی کە هەموو لایەنەکان دەبێ پێبەند بوونی خویان بەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە نیشان بدەن و بەدروستی و بە تەواوی جێبەجێی بکەن .
وانک یی وەزیری دەرەوەی چینیش بەرلەمە وتبووی کە وڵاتەکەی لەهەر بارودۆخێک دا پێبەندنی ڕێککەوتننامەی گرینگی ناڤۆکییە کە دوای ماوەیەکی درێژخایەن وتووێژی دیپلۆماسی بە دەست هاتووە و داوا لە ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە دەکات پێبەندی ئەم ڕێککەوتنە بن کە مۆریان کردووە و بە دروستی خاڵەکانی جێبەجێ بکەن.