پێشکەوتنی بەرچاوی میکانیزمی دارایی تایبەتی یەکیەتی ئوروپا بۆ ئێران
وەزیرانی دەرەوە و دارایی ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە لە گەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوڕروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا باسی پێشکەوتنی بەرچاوی میکانیزمی دارایی تایبەتی ئەم یەکیەتیە دەکەن بۆ ئێران .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوە لەسەر ویستی بەبڕشتانە و هاوبەشی یەکیەتی ئوروپا بۆ ئامادەکردنی هەگبەی دواجار کە دەبێ بایکۆتەکانی واشنگتۆن لە دژی تاران قەرەبوو بکاتەوە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە ، هەوڵەکانی یەکیەتی ئوروپا لە چەند حەوتەی رابردوودا بە تایبەت لە بابەتی دەسپێشخەریی بۆ دامەزرانی میکانیزمی تایبەتی دارایی ( ئێس پی ڤی ) ئیمکانی پێوشوێن گرتنی بازرگانیی رەوا بۆ هەناردە کاران و هاوردە کارانی ئوروپایی مومکین دەکات .
ئەم بەیاننامەیە هەروەها دەڵێ : یەکیەتی ئوروپا وەک لایەنی بەرجام ، بەڵێنمەندە بە پاراستن و راگرتنی کاناڵەکانی دارایی لە گەڵ تاران و بەردەوامکردنی هەناردەی نەوت و گازی ئێران .
بەیاننامەکەی یەکیەتی ئوروپا هەروەها باسی درێژەی هەوڵەکان دەکات بۆ هاریکاری لە گەڵ روسیا و چین وەک لایەنی دیکەی بەرجام هەروەها وڵاتانی سێهەم کە دەیانهەوێ داکۆکی بکەن لە رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران .
ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوە دەچوو کە دۆناڵد تڕەمپ سەروکی ئەمریکا رایگەیاند خولی دوهەمی بایکۆتەکانی واشنگتۆن لە دژی ئێران لە دوشەممە پێنجی نوامبرەوە جێبەجێ دەکرێن .