تشرینی دووه‌م 19, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • بەرلین : ئەگەری کۆتایی هێنان بە دانوستانەکانی برگزیت لەئارادایە

وەزیری ئابووریی ئاڵمان دانوستانی دووبارە سەبارەت بە ڕێککەوتن لەسەر چوونەدەری بەریتانیا لە یەکێتی ئوروپا(برگزیت) لەنێوان یەکێتی ئوروپاو بەریتانیای بەنامومکین زانی.

"پیتەر ئالتمایەر" وەزیری ئابووریی ئاڵمان ئەمڕۆ دووشەممە لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی "زی. دی . ئێف"ی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەندامانی یەکێتی ئوروپا دەبێ پشت ببەستن بەو بابەتانەی دانوستانیان لەسەریان کرد.

بەبڕواری ئەو بەرپرسە ئاڵمانییە، وەها شێوازێک یارمەتی دەدا بە "ترێزا مێی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی خرانەبەردەنگدانی ڕێککەوتننامەی برگزیت لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ئەگەری کۆتایی هێنان بە دانوستانەکان لەکاتێکدا لە لایەن ئەڵمانەوە دێتە ئاراوە کە ترێزا مێی باسی کردووە لە درێژەی دانوستانەکان لەگەڵ یەکێتی ئوروپا لەرۆژانی داهاتوودا.

قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لە دەوڵەتی بەریتانیا، لەسەر ڕێککەوتننامەی برگزیت، بەتایبەت لەمەڕ پرسی سنورەکانی کۆماری ئیرلەندو ئیرلەندی باکوری، لەکارکشانەوەی چەند بەرپرسی حکومەتی و نەیارانی ڕێککەوتنی لەندەن-بروکسل لەبارەی برگزیت، پرسی لەسەر دەورلابرانی "ترێزا مێی" یان هێناوەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ