شوبات 24, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • دان پێدانانی سەروکی پەرلەمانی ئاڵمان بە ڕوڵی بنیاتنەری ئیسلام لەو وڵاتە

سەرۆکی پەرلەمانی ناوەندیی ئاڵمانی فیدڕاڵ " بوندستاک " دانی نا بە گرینگیەتی و ڕەوڵی کاریگەری دینی موبینی ئیسلام لەو وڵاتە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاڵمان " ولفانگ شوبیلە"  سەرۆکی پەرلەمانی ناوەندیی ئاڵمانی فیدڕاڵ بوندستاگ  وتی  موسوڵمانەکان  بەشێک  لە کومەڵگای  ئاڵمان  و ڕاستیەکی  حاشاهەڵنەگرن . سەرۆکی بوندستاگ  وتیشی  ئیسلامیش هەر وەکوو  ئایینەکانی دیکە  لە ئاڵماندا  هەیە  و پەیڕاوانیشی  جێگای ڕێزن .  ماوەیەک  لەمەوبەر  هورست زیهوفر  وەزیری ناوخوی  ئاڵمان  لە درێژەی  وتەکانی دژەی  ئیسلامی خۆیدا  وتبووی  ئیسلام  هی  کومەڵگای ئاڵمان نیە .ئەو وتانەی زیهوفر ڕووبەڕووی کاردانەوەی  نەرێنی  خەڵکی ئاڵمان  و گرووپە ئیسلامیەکان لەو وڵاتە بوو . سەرەڕای بوونی  ڕوڵی پوزێتیڤی موسوڵمانان  لە وڵاتانی ئورپایی  بۆ وێنە ئناڵمان  وتەکان و پەلامارەکانی  دژە ئیسلامی لەو وڵاتە  پەرەی سەندووە .  ئیسلام گەورەترین  کەمایەتی  ئایینی  لە ئاڵمان دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ