May 18, 2019 16:55 Asia/Tehran
  • نەیارەتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ سیاسەتە دژە ئێرانیەکانی کۆشکی سپی

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ سیاسەتە دژەئێرانییەکانی کۆشکی سپی، ئەو کردانەی، بەبێ ئاکام لیکدایەوە.

"هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی شەممە لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی پاسائورنویر پرێس چوونەدەری یەکلایەنەی واشنگتۆن لە بەرجام ی بە کردەیەکی ناشیاو زانی و ڕایگەیاند، "یەکێتی ئوروپا لەجیاتی تەشەنا پێدانی دەمەقڕەو شەڕی زارەکی، بڕوای بە دیالۆگ و وتووێژ هەیە".

"ئومێد نوری پور" وتەبێژی حیزبی کەسکی ئاڵمان لە دیمانە لەگەڵ ژمارەی رۆژی شەممەی رۆژنامەی دەی ڤۆڵتدا ، رەخنەی گرت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەبەر کەمتەرخەمیی لەحاند وەگەڕخرانی میکانیزم و کاناڵی دراڤیی داکۆکی لە ئاڵووێرە بازرگانییەکانی ئوروپا لەگەڵ ئێران( ئینستێکس).

هایکۆ ماس پاش سەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، باسی وەگەڕخرانی سوئیفتی ئوروپای کرد کە کۆمپانیا ئوروپییەکان دەتوانن لەو ڕێگەوە، لەگەڵ ئێراندا تیجارەت بکەن.

ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە پاش چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە بەرجام(٨ی مای٢٠١٨) بەڵێنیان دا، بە دەستەبەرکرانی بەرژەوەندییە ئابوریەکانی ئێران، ئەو ڕێککەوتنە بپارێزن.

ئەو وڵاتانە سەرباری خۆڕاگریی زارەکی و سیاسی لەهەمبەر کردەی ئەمریکادا، تائێستا هیچ سەرکەوتنێکیان لە هەنگاونانی کردەیی بەڵێن پێدراو بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، بەدەست نەهێناوە.

سەرپەیڤ