May 26, 2019 16:57 Asia/Tehran
  • درێژەی ئامادەبوونی  کومپانییەکانی ئاڵمانی لە ئێران سەرباری گوشارەکانی ئەمریکا

ئاماری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئاڵمان نیشان دەدات ، کۆمپانییەکانی ئەم وڵاتە هەروا درێژە دەدەن بە ئامادەبوونیان لە بازاڕی ئێران.

فولکر  ترایێر، سەرۆکی بەشی نێودەوڵەتی ژووری بازرگانی  و پیشەسازی  ئاڵمانیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی دێ پێ ئای  ئەم وڵاتە  وتی  : بایکۆتەکانی ئەمریکا ئاڵ و وێری ماڵی کۆمپانییەکانی بیانی لەگەڵ ئێران  دەخاتە ژێر کارتێکەری بەڵام شەست کۆمپانی ئاڵمانی هەروەها  ئامادەبوونیان لە ئێران درێژە پێ دەدەن.

بەپێی ئامارەکان، ئاستی هەناردەی ئاڵمان  بۆ ئێران لە ماوەی مانگەکانی ژانیڤەری هەتا مارسی دووهەزار و نۆزدەی ئێستا، 339 ملوێن یۆرۆ بووە.

ئوتوموبیل و کەرەستەی میکانیکی ، دامەزراوەی تاقیگەیی و ئەلەکترونیک و بەشگەکانی پیشەسازی ، بۆنموونە  بەرهەمی ئۆپتیک  و ئوتوموبیل، گرینگترین کاڵاوشت و مەکی هەناردەی ئاڵمان بۆ ئێرانن.

کارناسان، درێژەی ئامادەبوونی دەیان کۆمپانی ئاڵمانی لە بازاڕی ئێرانیان سەرباری بایکۆتی ئەمریکا، نیشانەیەک لە شکستی سیاسەتی واشینگتون لە پچڕانی هاوکاری کۆمپانییەکانی بیانی لەگەڵ ئێران دەزانن.

سەرپەیڤ