پێسکۆڤ: پێویستە مەرجەکانی ڕووسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا جێبەجێ بکرێت
حوزهیران 24, 2022 07:16 Asia/Tehran
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا جەختی لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی مۆسکۆ کردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کیێڤ.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا (٢٤ی شوبات)ەوە، چەندین خول وتووێژ لە نێوان شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ئاستە جیاوازەکان دا ڕوویداوە کە نەبووەتە هۆی ئاگربەستێکی گشتگیر.
هەروەها دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە تورکیا ئەنجامێکی بەرجەستەی لێنەکەوتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەگەری ھەیە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا بەڕێوە بچێت ئەگەر کیێڤ هەموو مەرجەکانی مۆسکۆ جێبەجێ بکات.
لە وەڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بەو مەرجانە، پێسکۆڤ وتی بەرپرسانی ئۆکرانیا دەزانن ڕووسیا چی دەوێت .