سیستێمی دژە ئاسمانیی سوپای سووریا ھێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ئەم وڵاتەی بەرپەرچ دایەوە.
فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەشداری لە دووھەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی گەییشتە ڕیازو لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یارمەتیدانی سووریا کرایەوە.
بەهۆی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٢ کەس بریندار بوون.
سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی گردوپەڕی عەفرینی سوریای بوردومان کرد.
کاربەدەستێکی کوردی سووریا جەختی کرد، بڕیارە ئەو ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش کە لە گرتووخانەکانی باکووری سووریان دادگایی بکرێن.
لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتەیان کوشت و چەند کەسێکی دیکەشیان بریندار کرد.
تیرۆریستانی ھاوپەیمانی تورکیا لە ناوچەی داگیرکراوی عەفرینی سووریا جیا لە وێران کردن و تاڵان و بڕۆی سەرچاوەو ژینگەی ئەم ناوچەیە خەریکی بڕینی دارھەنارەکانیشن.
ژێدەرە سوورییەکان باسی جم و جوڵی گوماناویی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریایان کردووە.
ھێزەداگیرکەرەکانی ئەمریکا ھەمیسان بە ڕادەیەکی زۆر نەوتی سوریایان تاڵان کردو گواستیانەوە بۆ ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆیان.
نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: مافی ئاوارەکان و پەنابەرانی فەلەستینی دانوستان ھەڵناگرێت.