تشرینی یه‌که‌م 08, 2015 19:12 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆک کۆمار، سەروک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق

کاربەدەستانی باڵای ئێراقی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دا ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و جێبەجێ کردنی چاکسازییەکان لەم وڵاتەیان لێک دایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئێراقییە، " فواد مەعسووم" سەرۆک کۆمار، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش دا، ڕەوشی ئاسایشی و ئابووری و ڕەوتی جێبەجێ کردنی چاکسازییەکان لەم وڵاتەیان لێکدایەوە.
کاربەدەستانی باڵای ئێراقی لەم کۆبوونەوەیەدا، لەسەر گرینگایەتی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی پەرلەمان و شاندی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە چاکسازییەکان پێداگرییان کرد .
مەعسووم، عەبادی و جەبووری ، هەروەها سەبارەت بە پێکهاتنی لیژنەیەکی بەرایی بۆ خێرایی دان بە ڕەوتی ئاشتی نیشتمانی لە ئێراق ڕێککەوتن.
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە سەرکەوتنەکانی سوپا، هێزی ئاسایشی، حەشدی شەعبی، هێزی پێشمەرگە و ئەنجومەنەکانی ڕابوون و ئازادی دەیان ناوچە لە پارێزگەکانی ئەنبار و کەرکووک ڕێزیان گرت.
لەلایەکی دیکەوە، سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق لە دیدار لەگەڵ "رۆبێرت بست" کارداری کەنەدا لە بەغدا، لەسەر گرینگایەتیی کۆمەڵگەی جیهانیی لە وڵاتەکەی لەشەڕ لەدژ تیرۆریزم پێداگری کرد .
رۆبێرت بست یش لەم دیدارەدا بانگی جەبووری کرد بۆ سەردان لە کەنەدا و ئەو سەردانەی بەمەبەستی پەرەی پێوەندی دوو لایەنە، گرینگ وەسف کرد .