حوزه‌یران 15, 2025 08:26 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینی نەجەفی ئەشرەف : عێراق لە پاڵ ئێراندا دەوەستێت ئەم شەڕە شەڕی ئیسلامە نەک شەڕی جوگرافیا و نەتەوە

خەتیبی نوێژی هەینی نەجەفی ئەشرەف لە کاردانەوە بە دەسدرێژکاریەکەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی ئێران وتی ئەو دەسدرێژکارییە خوڕاگری ئێران و کوڵ نەدانی ئێران لە هەمبەر گوشارە گەورەکان ئاشکرا دەکات.

حوجەتولسلام و موسلیمین سەید سەدرئەدین قەپانچی  خەتیبی  نوێژی هەینی نەجەف ئەشرەف، وتی: پەلاماری ڕژێمی زایونی   بۆ سەر خاکی ئێران ڕیزەکانی ئێرانییەکانی بە سەرسوڕهێنەرترین شێوە یەکخست، چونکە گەلی ئێران، بەهێز وڕاوەستاوی  لە ئیماندا، ژن و پیاو، ڕژانە سەر شەقامەکان و هەموویان دروشمی "مەرگ بۆ ئیسرائیل"یان وتەوە. ئەم یەکگرتووییە دەستکەوتێکی گەورەیە.  خەتیبی  نوێژی هەینی نەجەف ئەشرەف  وتیشی: ئەم دەستدرێژییە کۆتایی هاتنی ڕژێمی داگیرکەری خێراتر کرد و پڕۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیلی ڕووبەڕووی  شکست کردەوە .  حوجەتولئیسلام و موسلیمین قەبانچی جەختی لەوە کردەوە: عێراق لە پاڵ ئێراندا دەوەستێت، چونکە ئەم شەڕە شەڕی جوگرافیا و تایفی نییە، بەڵکو شەڕی ئیسلام و ئایینە .

سەرپەیڤ