دەست پێکرانی قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی «سەلاحەددین»ی عێراق
ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «سەلاحەددین»یان دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی «فۆرات نیوز»، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاند: ئامانجی سەرەکی و بنەمایی قۆناغی دووھەمی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی «سەلاحەددین» لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە خەباتی دژی تیرۆریستان لە شارۆچکەکانی «بارە بارە»، «جەنکڵاوە» و «کلوتەپە»یە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێراق لە ڕەوتی قۆناغی یەکەمی پاکتاوکردنی دەڤەری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین دەستھاتی زۆریان مسۆگەر کردو توانییان زەبری قورس لە جەستەی بەرماوەی تیرۆریستانی تەکفیری بوەشێنن.
بەرلەمەش ھێزەکانی سوپای عێراق ئۆپزاسیۆنێکیان لە پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری وڵات دژی بەرماوەمانی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش ئەنجام داو ١٢ تیرۆریستیان ناس کردو قۆڵبەستیان کردن.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.