دادگای عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدێکی پەسەندکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401346-دادگای_عێراق_بڕیاری_دوورخستنەوەی_کاندیدێکی_پەسەندکرد
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە دادگای پێداچوونەوەی عێراق رایگەیاند: بڕیاری دوورخستنەوەی حەیدەر مەلا، کاندیدی هاوپەیمانیی «تەقەدوم» لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە پەسەندکراوەو بەم پێیە ناوبراو بەتەواوی لەکاندید بوون دورخرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • دادگای عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدێکی پەسەندکرد

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە دادگای پێداچوونەوەی عێراق رایگەیاند: بڕیاری دوورخستنەوەی حەیدەر مەلا، کاندیدی هاوپەیمانیی «تەقەدوم» لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە پەسەندکراوەو بەم پێیە ناوبراو بەتەواوی لەکاندید بوون دورخرایەوە.

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە دادگای پێداچوونەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، تانەی «حەیدەر مەلا»، کاندیدی هاوپەیمانیی «تەقەدوم» دژی دوورخستنەوە لەبەشداریی هەڵبژاردنەکان رەتکرایەوە، بەو پێیە ناوبراو بەتەواوی لەکاندید بوون دوورخراوەتەوە.

دووی ئەم مانگە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: بەتۆمەتی داواکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ڕژێمی زایونی و لێدوانی سیاسیی نەگونجاو، بڕیاردراوە «حەیدەر مەلا»، کاندیدی هاوپەیمانیی «تەقەدوم» لەبەشداری کردنی هەڵبژاردنەکان دووربخرێتەوە.

ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەھەمی ئەم مانگە لە سەرتاسەری وڵات دا بەڕێوە دەچێت.