وەزارەتی ژینگەی عێراق: ٦٨ ھەزار خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە ئاوارە بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i422201-وەزارەتی_ژینگەی_عێراق_٦٨_ھەزار_خێزان_بەھۆی_وشکەساڵییەوە_ئاوارە_بوون
وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، ھەزاران خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە لە زۆنگاوەکانی باشوری وڵاتەکە ئاوارەبوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2023 19:45 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ژینگەی عێراق: ٦٨ ھەزار خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە ئاوارە بوون

وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، ھەزاران خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە لە زۆنگاوەکانی باشوری وڵاتەکە ئاوارەبوون.

جاسم فەلاحی، بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، بە ھۆی کەم ئاوی و وشکەساڵی وکەمبونەوەی دارستانەکان زیادبوونی بە بیابانبوون لە دەستدانی زیاتر لە ٦٨% زەویە کشتوکاڵیەکان، زیاتر لە ٦٨ ھەزار خێزان زۆنگاوەکانی باشوریان بەجێھێشتووە و ئاوارەبوون.

راشیگەیاند، زیادبوونی بێ وێنە لە ژمارەی دانیشتووان کە ساڵانە دەگاتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس ھۆکارێکی ترە بۆ ئاوارەبوون لەو ناوچانەدا.

بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق ھۆشداریدا لە رێژەی زۆری ئاوارەبوون کە زۆر کێشە بە دوای خۆدا دەھێنێت وەک نەمانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و زیادبونی کێشە کۆمەڵاتیەکان.