دڕندەکاریەکەی ڕژیمی زایۆنیست لە ڕەفەح مرۆڤایەتی شەرمەزار کردوە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق دڕندەکاریەکەی ڕژیمی زایۆنیست"ی بۆسەر ئاوارەو پەرتەوازە فەلەستینیەکانی جێگیر لە ڕەفەحی شەرمەزار کردو خوازیاری هەنگاونانی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی بوو بۆ ڕاگرتنی ئەو دڕندەکاریانە.
سەید عەمارحەکیم وتی: ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست لەدرێژەی پێداگریەکانی لەسەر دارماندنی ڕێزو شکۆی مرۆڤەکان و پێشیلی یاساو پەیمانە نێودەوڵەتیەکان و ڕێوشوێنی شەڕەکان کە لە ڕێککەوتننامەی ژنێف و بەڵگەکانی تردا ئاماژەی پێ کراوە دڕندەکاریەکی خوێناوی دیکەی بەرهەم هێنا.
حەکیم وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەو کردەوە دڕندەکارانە شەرمەزار دەکەین و بێدەنگەی کۆڕو کۆمەڵە جیهانیەکان لەبەرامبەر ئەو کارەساتەدا بە جێگەی داخ و سەرسوڕمان دەزانین دیسانەوە خوازیاری هەڵوێستی وڵاتانی یەکگرتوی عەرەبی و ئیسلامی لەهەمبەر ڕوداوەکانی غەزە بوو پیداگریشی کرد لەسەر زەخت خستنە سەر ئەو ڕژیمە بۆ راگرتنی ڕشتنی خوێنی خەڵکی فەلەستین کە بەئارستەیەکی ناڕەوادا دەچێتە پێش.
ناوبراو هاوکات تەقەی چەکدارانی ڕژیمی داگیریشی لە هێضەکانی میسر لە بازگەی ڕەفەح سەرمەزار کردو ئەو کارەی بە هۆکارێکی بارگرژی مەترسی دار لە ناوچەکە پێناسە کرد.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش و کۆڕو کۆمەڵە جیهانیەکانیش کرد کە بەخێرایی بێنە مەیدان بۆ ڕاگرتنی ئەو جۆرە کردەوە بشێوکارانە بەپێی بڕیارە یاسایەکەی دیوانی دادگەری نێونەتەوەیی لاهە.