هێرشیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئامانجێکی گرینگ لە ئەیلاتی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i431466-هێرشیی_خۆڕاگریی_عێراق_بۆ_سەر_ئامانجێکی_گرینگ_لە_ئەیلاتی_داگیرکراو
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی هێرشی درۆنیی بۆ سەر ئامانجی گرینگ و ستراتژیکی "ام الرشراش"ـی ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2024 06:00 Asia/Tehran

خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی هێرشی درۆنیی بۆ سەر ئامانجی گرینگ و ستراتژیکی "ام الرشراش"ـی ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی کرد.

لە بەیاننامەکەی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراقدا هاتووە: خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق لە درێژەی ستراتژیی خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکاری و بۆ پشتیوانیی خەڵکی فەلەستین و لوبنان لە وەڵام بە ژینۆسایدی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دژ بە خەڵکی مەدنی لەوان منداڵان، ژنان و بەساڵاچوان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئامانجێکی گرینگ و ستراتژیکی  لە "ام الرشراش"ـی ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو دایە بەر هێرشی درۆنی.

خۆڕاگریی عێراق لەم بەیاننامەیەدا پێداگری کردووە لەسەر پێویستیی پەرەپێدان و تووندتر کردنی تەوژمی ئۆپەراسیۆنە دژەزایۆنییەکان و پێکان و تیابردنی بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە.