عێراق لەبەردەم پیلانێکی ناوچەیی ئەمریکی - ئیسرائیلییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i439131-عێراق_لەبەردەم_پیلانێکی_ناوچەیی_ئەمریکی_ئیسرائیلییە
ڕێبەرێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق وێڕای وشداری دان سەبارەت بە مەترسی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئێراق ڕایگەیاند خوێنی شەهیدان قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ، بن پێ ناکرێت.
(last modified 2025-05-26T12:04:08+00:00 )
May 26, 2025 13:14 Asia/Tehran
  • عێراق لەبەردەم پیلانێکی ناوچەیی ئەمریکی - ئیسرائیلییە

ڕێبەرێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق وێڕای وشداری دان سەبارەت بە مەترسی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئێراق ڕایگەیاند خوێنی شەهیدان قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ، بن پێ ناکرێت.

ئامالودین ئەلهەر ڕێبەرێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق ئەمڕۆ سەبارەت  بە مەترسی مانەوەی هێزە  ئەمریکییەکان لە ئێراق وشداری دا و وتی  هەبوونی  ئەم هێزانە لە ئێراق هەڕەشەیەکی ڕاستەو خۆ و نیشانەی پیلانگێڕی بە دژی ئێراق و ناوچەیە.

  پێداگریشی  کرد : هەبوونی بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئێراق نمونەی ئاشکرای مەترسی ڕاستەقینە و پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا بۆ ئاڵۆزکردنی ئێراقە.

ناوبراو وتیشی : هێزە ئەمریکییەکان یاساکانی ئێراق ڕەچاو ناکەن  و بەشێوەیەکی ئاشکرا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەماهەنگن.

هەر ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە دوای لەناوبردنی هەموو ناوچەکەن و ئێراقیش دەگرێتەوە.