ستایشی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە شاعیری ئێرانی
ئاب 27, 2020 17:10 Asia/Tehran
«ئەفشین عەلا» شاعیرونووسەری ئێرانی دوای واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی دەستەڵاتدارانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی ھەڵبەستێکی بۆ دەستەڵاتدارانی عەرەب دانا کە لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ستایشی لێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا وێڕای ستایش کردنی «ئەفشین عەلا» شاعیرو نووسەری ئێرانی ڕایگەیاند: ئەو ھەڵبەستەی کە بۆ دەستەڵاتدارانی عەرەبت داناوە، زۆر بەجێ و گونجاو بوو.
«ئەفشین عەلا» لەو ھەڵبەستەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی سەرشۆڕانەی ڕژێمی زایونی لە ڕەوتی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا، سازانی ھێندێک لە دەستەڵاتدارانی وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ زایونییەکاندا شەرمەزار دەکات.