نازم شاکرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى عێراق گیانى له‌ده‌ستدا
ئه‌یلوول 12, 2020 15:16 Asia/Tehran
پاش ململانێیه‌کى توند له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى کۆرۆنا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر ، نازم شاکرى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى گیانى له‌ده‌ستدا .
نازم پاش نزیکه‌ى مانگێک تووشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌رى وه‌رده‌گرت به‌ڵام له رۆژانى رابردوو دۆخى ته‌ندروستى ته‌واو تێکچوو تاوه‌کو ئێواره‌ى ئه‌مرۆ گیانى له‌ده‌ستدا .
نازم یه‌کێک بووه له یاریزانه دیاره‌کانى پێشووى عێراق له ساڵى ١٩٥٨ له‌دایکبووه‌و له جامى جیهانى ساڵى ١٩٨٦ به‌رگریکارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه .
له کارى راهێنه‌ریش پۆستى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و چه‌ندین یانه‌ى جیاوازى وه‌رگرتووه .