دەسپێکرانی زۆرباشی تنیسورە ئێرانیەکان لە پێشبڕکیکانی ئاستی یەکی کەمتر لە چواردە ساڵی ئاسیا
نوێنەرانی کۆڕ وکچی تنیسی ئێران یەکەم یاری خۆیان لە کێبەرکیکانی تنیسی ئاست یەکی کەمتر لە چواردە ساڵی ئاسیا بە بردنەوە تێپەڕاند.
ڕامتین ڕافعی کە لە ڕیزی یەکی کێبەرکیکانی تنیسی ئاست یەکی کەمتر لە چواردە ساڵی ئاسیا دایە ، ئەمڕۆ ولە یەکەمین یاری خۆی توانیی نوێنەری تایلەند بباتەوە.
ڕافعی لەم یاریەدا بەئەنجامی پێنج بەحەوت، شەش بە دوو، شەش بە سێفر سەرکەوت هەتا نوێنەرانی ئێران لەم کێبەرکییانەدا دەستپێکرانێکی هیواکەرەوەیان هەبێت. لە دڕێژەی ئەم کێبەرکییانەدا ئایلین محەممەدیان فەڕیش لە یەکەم یاری بەشی کچان لەگەڵ خەنیمێک لە ئۆزبەکستان کێبەرکی دا کە ئەم یاریەش بە بردنەوەی شەش بەسێفر وشەش بە سێ یارێزانی وەڵاتەکەمان کۆتایی پێهات. گلسا ڕەحیمیان ئەمیری، ئایلین محەممەدیان فەڕ ، فەراز ئەکبەری وڕامتین ڕافیعی بە ڕێنوێنی هینگامە عەزیزی لە دێهلی نوێ دان هەتا لە کێبەرکیکانی ئاستی یەکی کەمتر لە چواردە ساڵی ئاسیا شایستە بوونی خۆیان نومایش بدەن . پیشبڕکیکانی تنیسی ئاست یەکی ئاسیا لە پلەی تەمەنی کەمتر لە چواردە ساڵ لە ٣١می خاکەلێوە دەستپێکراوە و١٤ی گۆڵان کۆتایی پی دێت.