May 05, 2025 08:26 Asia/Tehran
  • حسێن یەزدانی بوو بە بەهێزترین تازەلاوی جیهان

حسێن یەزدانی قۆرسایی هەڵگر ی ١٧ ساڵانی ئەردەوێلی بە هێزوتوانایی وبە یازدە کیلوگرام جیاوازی بەرزکردنەوەی قۆرسایی لەچاو نزیگترین خەنیمەکەی ، بوو بە پاڵەوانی واوە قورسی تازەلاوانی جیهان .

یەزدانی لە حەرەکەتی یەک زەرب بە کۆنترۆڵ کردنی قۆرسایی ١٤٤ کیلوگرام دوای نوێنەرانی ئەرمینیا " هوانسیان" وکاراوائوف " لە ڕووسیا کە بەڕیز ١٥٠ و١٤٧ یان کۆنترۆڵ کردبوو لە پلەی سێهەم وەستا ومیداڵیای بڕۆنزی وەرگرت. بەم حاڵە یەزدانی لە دوو زەرب نیشانی دا بە هێزترین تازەلاوی جیهانە لە وڵاتەکەمان ئێران. ناوبراو هەرلە حەرەکەتی یەکەم بە کۆنترۆڵ کردنی قۆرسایی ١٨٠ کیلوگرام کاری خەنیمەکانی خۆی یەکلا کردەوە ولە درێژەدا بە کۆنترۆڵ کردنی قۆرسایی ١٩٠ کیلوگرام توانایی خۆی نیشانی خەنیمەکانی دا بە ١١ کیلوگرام جیاوازی لە چاو نوێنەرانی ئەرمینیا وڕووسیا چووە سەرسەکۆی قارەمانەتی وەستا ودوو میداڵیای زێڕی دووزەربی دەس خست . یەزدانی دوای بەدەستهێنانی پلەی پاڵەوانەتی بەشێوازی عەلیرەزا یوسفی چووە سەر تەختەی لیما وتاجیان بۆ دانا.  

­

 

 

سەرپەیڤ