ئه‌یلوول 02, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • دەروشانەوەی وەرزشکارانی ئێرانی لە پێشبڕکیکانی جیهانی بۆچیای خەزاخستان

وەرزشکارانی کەم ئەندامی وڵاتەکەمان لە پێشبڕکیکانی لقی جیهانی بۆچیا لە وڵاتی خەزاخستان توانیان سێ میداڵیای زێڕ دەس بخەن ولە پلەی دووهەمی جیهان بۆەستن.

بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، پێشبڕکیکانی جیهانی لقی بۆچیا لە ٢٩ی گەڵاوێژهەتا شەشی خەرمانانی ١٤٠٤ بە میوانداری خەزاقستان بەڕێوەچوو وتیمی نیشتمانی ئێران بەهەشت یارێزان پێکهاتوو لە چوارخاتوونی وەرزشکاروچوارپیاولەم پێشبڕکییانە ئامادە بوون . 

یاریزانانی  کەم ئەندامی وڵاتەکەمان لەم خۆلە داباش دەرەوشانەوە وتوانیان  سێ میداڵیای زێڕدەستبخەن. مەریەم مەلکی ، حسێن ئیسماعیلی وموسا ڕەئوفیان لەو پاڵەوانان بوون کە میداڵیایان زیڕی ئەم پێشبڕکییانەیان بۆ ئێران بە دیاری هێنا.

تیمی نیشتمانی ئێران بە گشتیی بە بەدەس هێنانی سێ میدالیای زێڕ، سێ زێو وبڕۆنزێک دوای کۆریای باشوورلە پلەی دووهەمی جیهانی وەستا.

 

سەرپەیڤ