تۆپی پێ بەرایی کەمتر لە ٢٣ ساڵی ئاسیا
تیمی تۆپی پێ ئێران ئەمشەو ڕووبەڕووی ئیمارات دەبێتەوە
تیمی تۆپی پێ ئۆمید ئەمشەو لە سێهەمین یاری خۆی لە پێشبڕکیکانی بەرایی کەمتر لە ٢٣ ساڵی ئاسیا ڕووبەڕووی تیمی ئیمارات دەبێتەوە.
تیمی تۆپی پێ ئێران لە کاتژمێر ٢١ی ئەمشەوسێشەممە لە سێهەمین یاری لە پێشبڕکیکانی بەرایی کەمتر لە ٢٣ ساڵی ئاسیا ڕووبەڕووی تیمی ئیمارات دەبێتەوە.
یارێزانانی ئۆمیدڕەزا ڕەوانخواە دوویاری پێشووی خۆیان سەرەتا هۆنگ کۆنگی بە چوارگۆڵ بردەوەتەوە ولە دووهەمین یاری لەبەرامبەر گوام بە شەش گۆڵ یاریەکەیان بردەوە .تیمی تۆپی پێ ئیماراتی میوانداریش لە دوو یاری پێشووی خۆی سەرکەوتووە.ئەوان تیمی گوامیان بە سێزدە گۆڵ بردەوە وبە ئەنجامی دوو بە سێفر یش لە هۆنگ کۆنگی بردەوە .ئەم پێشبڕکییانە لە یازدە گروپ بەڕێوە دەچێت و١١ تیمی هەڵکەوتە هاوڕی چوارتیمی هەڵکەوتەی دووهەم دەچنە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکیکان لە وڵاتی عەرەبستان هەتا هاوڕێ تیمی میواندار ، ١٦ تیمی ئامادە لەم پێشبڕکییانە قۆناخی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا بەڕێوە ببەن. ئەم پێشبڕکییانە قۆناخی بەرایی بۆ هەڵکشان بۆئۆلەمپیک نیە وتەنیا بەڵگەی ئامادەبوون وبەشداری لە پێشبڕکییکانی تۆپی پێ جامی نەتەوەکانی کەمتر لە ٢٣ ساڵە .