نیسان 15, 2024 13:50 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین وڵامە سزادەرەکەی کۆماری ئیسلامی بە پەلامارەکەی ئەمدوایانە ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کۆنسۆلخانەکەی لە سووریای بۆ گۆڕانکاریەکی ستراتیژیک زانی بەئاراستەی خەبات بەدژی ئەو ڕژیمەو ڕایگەیاند کە تاران بەو کارەی هاوکێشەکانی دەسەڵاتی لە ناوچەکەدا گۆڕی.

"خالید عەبدولمەجید"ی سکرتێری گشتی بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین لە وتووێژێک دا  شەقەزلەکەی کۆماری ئیسلامی لە ڕژیمی زایۆنیستی بە گۆڕانکاریەکی ستراتیژیک زانی بەئاراستەی خەبات بەدژی ئەو ڕژیمەو وتی: ئەو کارە مەزنە ترسێکی زۆری لەنێو دڵی دوژمنی زایۆنیست و لایەنگرەکانی دا پێک هێناو سەرەڕای یارمەتیە هەمیشەیەکانی ئێران بۆ گەلی فەلەستین ئەو هەنگاوە یارمەتیەکی بنەڕەتی و هۆکاری دڵخۆشی ئەو گەلە خۆڕاگریەکەی بوو کە شوێنەوارەکەی لەسەر هەڵمەت و خەباتی داهاتوویان دا بەدیار دەکەوێ. 

سکرتێری گشتی بەرەی خەباتی جەماوەری فەلەستین  وتی: ئەو هەڵمەتە سزادەرەی ئێران هاوکێشەی شەڕەکەی هێڵی خۆڕاگری گۆڕی و پەیامێکی بەردەستانە بوو بۆ دەسەڵاتی ئەمریکاو ئەو ڕژیمە هەربۆیەش دژکردەوەیەکی بەربڵاوی لێ نەکەوتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە تەوژمی ئەو زەبرە بەڕادەیەک بوو کە ئەمریکاو سەرۆکەکەی وەک پاڵپشتی سەرەکی ئەو ڕژیمە خۆیان لە شەڕی گریمانەی دواتر بەدوور دەگرن و ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە لە پەیامی هەڵمەتەکەی ئێران بە باشی تێ گەیشتوون و باشیش دەزانن کە گەوجیەتی سەرلەنوێی ئەو ڕژیمە چ لێکەوتەیەکی دەبێ.

سەرپەیڤ