ئه‌یلوول 14, 2024 09:02 Asia/Tehran

نووسینگەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) نامەیەکی بۆ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان نارد.

"یەحیا سنوار"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە نامەکەی بۆ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕێزی گرت لە نامەی پیرۆزبایی و سەرەخۆشیی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بەبۆنەی شەهادەتی شەهید "ئیسماعیل هەنیە"و خەباتگێڕە هاوڕێکەی.

لە درێژەی ئەو نامەدا هاتووە: سوپاسی هاودەنگیتان دەکەین کە ئاوێتەی هەست ونەستی ڕاستەقینەو دڵسۆزانە بوو. ئەو هاودەنگیی دەربڕینە، سەلمێنەری هەنگاونانی پیرۆزی جەنابت بوو لە بەرەکانی خۆراگریی لەئاراستەی داکۆکی، پشتگری و هاوبەشیی لە شەڕدا.

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتیشی: "ئەبوولعەبد" فەرماندەرەکەمان لە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسادا کە یەکێ لە شەڕە مێژووییەکانی گەلەکەمانە، شەهید بوو.

سنوار وتیشی: شەهادەتی فەرماندەی شەهیدمان سەلمێنەری ئەوەیە کە خوێنی فەرماندەران و خەباتکارانمان لە خوێنی هاونیشتمانیان بەنرختر نیە. ئەو خوێنە پاکانەو کاروانە پیرۆزەکانی شەهیدان، خۆراگریی و دەسەڵاتمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران بەهێزتر دەکا.

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی: جەخت لەوە دەکەینەوە کە بزووتنەوەی حەماس وەک ڕابردوو، وەفادار دەمێنێ بە خوێنی شەهیدان.

سنوار لەکۆتاییدا وتی: ئەو بنەما بەرزانەی فەرماندە هەنیەیان بەرەولای خۆ ڕادەکێشا، پاوەجێ دەمێنن و بزووتنەوەو خەباتکارانمان، هەمان ڕێباز بەردەوام دەکەن.

سەرپەیڤ