تشرینی دووه‌م 03, 2024 18:52 Asia/Tehran
  • ٣٠٠ جار بایکۆت کرانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن زانکۆ ڕۆژاواییەکانەوە

سەرۆکی زانکۆی بن گۆریۆنی ئیسراییل رایگەیاند کە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە سیستەمی فێرکاریی ئەم ڕژێمە زیاتر لە ٣٠٠ جار لە لایەن زانکۆ ڕۆژاوایی و ئەمریکاییەکانەوە بایکۆت کراوە.

دانییەڵ چامۆڤیتز پێیداگرت: بایکۆتەکان، ڕەت کردنەوەی داخوازی بەشداری لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، بڵاو نەکردنەوەی وتارە هاوبەشەکان و هەڵوەشاندنەوەی پێوەندیی ئاکادمیک و زانکۆیی ئەندامانی زانکۆکانی ناوەندە توێژینەوەییەکان لەگەڵ ڕێکخراو و ناوەندە ئیسراییلییەکان و یان تەنانەت ڕاگرتنی یارمەتی و سەرمایەنانەوەکان لەو کۆمپانیگەلەی کە هاوکاریی ئیسراییل دەکەن، دەگرێتەوە.

سەرۆکی زانکۆی بن گۆریۆن ڕاشکاوانە رایگەیاندووە کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا سیستەمی فێرکاریی ئیسراییلی تەواو خستۆتە بن کاریگەرییەکی نگەتیڤەوە.

چامۆڤیتز هەروەها کاریگەریدانانی شەڕی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووی بە یەکجار و زۆر و لەباسنەهاتوو وەسف کرد و وتی: نزیکەی ٧٠ هەزار خوێندکار لە سەرجەم ٣٠٠ هەزار خوێندکاری ئەم زانکۆیە بانگ کراون بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی هێزەکانی سوپاوە؛ لە کاتێکدایە کە ئێستایش هەر بووژاندنەوەی دژایەتی کردنی جولەکە، ناڕەزایەتی دژەزایۆنی و بانگهێشت بۆ بایکۆت کردنی زانکۆکانی ئێمە بەردەوامە.

 

سەرپەیڤ