ئاب 12, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • تاوانکاری سەعوودییەکان لە یەمەن هاوکات لەگەڵ تاوانکاری ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا

سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆرشی یەمەن بە ئاماژە بە تاوانکاری ڕۆژی ڕابردووی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لەیەمەن گوتی: دەستدرێژکارانی ئیسرائیلییش بە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەیان کەس لە فەلەستینییە نوێژخوێنەکانیان بریندار کردووە.

"موحەممەد عەلی حوسی"  سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆرشی یەمەن ڕۆژی یەکشەممەلە لاپەڕەی توئیتەری دا نووسی: دەستدرێژکارانی سەعوودی-ئیماراتی و هاوپەیمانەکانیان لە رۆژی  جێژنی قووربان بە بۆردومانی چەند ماڵی ئاوەدان لە ستانی "حەججە"،٩ ئەندامی بنەماڵەیەکی یەمەنی یان شەهید  و ١٨ کەسیشیان بریندار کردووە.

"موحەممەد عەلی حەوسی" هەروەها گوتیشی: دەستدرێژکارە ئیسرائییلییەکان یش بە هێرش بۆ سەر مزگەوتی قۆببە سەخرە و مزگەوتی ئەقسا لەکاتی  خوێندنەوەی نویژی جێژنی قووربان دەیان کەس لە موسولمانانی نوێژخوینیان بریندار کردووە.

 

سەرپەیڤ