شەرمەزار کردنی بڕیاری کۆزۆڤۆ و سربستان بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی خۆیان بۆ قودسی داگیرکراو لە لایەن کۆمکاری عەرەبیەوە
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی بڕیاری کۆزۆڤۆ و سربستان بۆ راگواستنی باڵوێزخانەی خۆیان بۆ قودسی داگیرکراوی ئیدانە و بە توندی شەرمەزار کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، ئەحمەد ئەبووغەیت رۆژی شەممە لە کاردانەوە بە رێککەوتنی کۆزۆڤۆ و رژێمی داگیرکەری قودس لەسەر ئاسایی کردنی پێوەندیی نێوان خۆیان و راگواستنی باڵوێزخانە بۆ قودسی داگیرکراوی بە کارێکی " پڕو پوچ " و بەپێچەوانەی بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش زانی .
سائیب عەریقات سکرتێری کارگێڕیی رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستینیش بۆ ناڕەزایەتی بەم هەنگاوەی سربستان و کۆزۆڤۆ گوتی : فەلەستین بووە بە قوربانیی زێدەخوازیەکانی هەڵبژاردنی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
دۆناڵد تڕەمپ لە درێژەی هەوڵە دژە فەلەستینیەکانی خۆی ، رۆژی هەینی ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی نێوان کۆزۆڤۆ و رژێمی زایۆنی وبەڵێنی سربستان بۆ راگواستنی باڵوێزخانەکەی لە تەلەڤیڤەوە بۆ قودسی راگەیاند .