تاقمە فەلەستینییەکان دانیشتنی چەند وڵاتی عەرەبیی لەگەڵ تەلئەبیبیان ئیدانە کرد
بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ رژیمی زایۆنی لە ناوچەی داگیر کراوی نەقەبیان شەرمەزار کرد.
وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی عەرەبی میسر، ئیمارات، بەحرین و مەغریب ئەمرۆ یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا کە بە ئامادەبوونی "ئاییر لاپید" وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی و "ئانتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەی داگیرکراوی نەقەب بەڕێوە چوو، بەشداریان کرد.
داود سەهاب لە رێبەرانی بزوتنەوەی ئیسلامیی لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی فەلەستین ئەلیەوم، بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتی عەرەب لەم کۆبوونەوەیەی شەرمەزار کرد ووەک یەکێ لە هێماکانی ساچان و هاریکاری زانی کەبەقازانجی رژیمی داگیر کار و سیاسەتەکانی دەستدرێژکارانەی ئەوە و گەلی فەلەستین و سەرزەوینی ئەویان داوەتە بەر ئامانجی خۆیان.
لەلایەکی ترەوە بزوتنەوەی حەماس بە ئیدانە کردنیی بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوەیە جەختیکرد، ئەم دیدارە تەنیا بە قازانجی ڕژیمی داگیرکارە و ڕەفتاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لەگەڵ هەڵوێست وقازانجەکانی ئۆمەتی ئیسلامی لەمەڕ نەیاریەتی لە گەڵ ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی دژ بە یەکە.
بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نەقەب لە حالێکدایە کە شارۆچکە سازی ڕژیمی زایۆنی لەم ناوچە داگیرکراوەیە هەروا بەردەوامە. سێشەممەی ڕابردوو یش دانیشتنی سێ قۆڵی لە نێوان"عەبدولفەتاح ئەلسیسی" سەرۆک کۆماری میسر،"محەممەد بن زیاد ئالی نەهیان" پاشمیری ئەبووزەبی و"نفتاڵی بنێت" سەرۆک وەزیرانی رژیمی نی لەناوچەی گەشتیاریی شەرم ئەلشیخی میسر بەڕێوە چوو.